KurdistanPress...

CLOSE

سبەی پارەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت

شێروان ئەسڵان، بەڕێوەبەری ژمێریاریی سایلۆی شێخان  رایگەیاند: "رۆژی یەكشەممە 1ی12ی2024، ئێمە كۆتاییمان هێنا بە دابەشكردنی بەشی هەشتەمی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیان، كە 43 ملیار دیناری بۆ دهۆک بوو، چاوەڕوانی گەیشتنی بەشی نۆیەمی پارە دەكەین."
ئاماژەی بەوەش دا: "ئێستا پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆك، كە لای بەغدا ماوە، زیاتر لە 23 ملیار دینارە و چاوەڕوانین بۆمان رەوانە بكەن."
لای خۆیەوە، سایلۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەین، کە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، لە پسوولەی ژمارە هەزار و 801 تاوەكوو پسوولەی هەزار و 950، سبەی چوارشەمە 4/12/2024، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان."
لای خۆیەوە، سایلۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: "سبەی چوارشەممە 2024/12/4، دابەشکردنی چەکی جووتیاران لە زنجیرە سێ هەزار و 881 دەست پێدەکات، تاوەکوو چوار هەزار و 130، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، ئەو جووتیارانە لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن."
لە سایلۆی قوشتەپە سبەی لە زنجیرە هەزار و 295 دەست پێدەكات، تاوەكوو هەزار و 388 چەك لە سایلۆی قوشتەپە دەدرێت.
بەپێی راگەیاندراوەكە، سبەی چوارشەممە لە كۆیە چەكی جووتیاران لە ژمارە 400 تاوەكوو ژمارە 456 دابەش دەكرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه