لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بۆ ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە بڵاو كردەوە، كە ئۆتۆمبێلەكانیان بێ سەرەتان و خاوەنی ژمارەی ساختەن، ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ناوبانگی هەرێمی كوردستان و سلێمانی دروست دەكات و جگە لەڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانكارییەوە كاریگەری خراپ و لێكەوتەی مەترسیداری هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 12ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەكی لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "ئاشکرایە لەلای هەموان، کە لەئێستادا بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان، کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی، بەدەر لەوەش لە ڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی ئەم بڕیارانەی داوە..
1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (بۆ خاوەنەکانیان هەیە، کە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان)، سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.
2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.
3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە کاریان پێ ناکرێت.
4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان، داواکارین لەم پرسەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارمان بن شان بەشانی ئەوانیش هاووڵاتیانی بەڕێز و خۆشەویست
وەڵام بدەوه