KurdistanPress...

CLOSE

شاندنى وڵاتە بەهێزەکە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن

لەمیانەی سەردانەكەی شاندی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ڕووسیا، لەگەڵ جێگرانی وەزیری گواستنەوەی سانت پیتەرسبۆرگ كۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی گواستنەوە و گەیاندنیان كرد، شاندی هەرێمی كوردستان هیوایان خواست كە وەزارەتی گواستنەوەی سانت پیتەرسبۆرگ هاوكاری هەرێمی كوردستان بێت، لەبەرانبەریشدا، ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشاندا و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئـەمـڕۆ پـێـنـجـشـەممـە 28ی 11ی 2024، دەستەی وەربەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە "د. مـحـەممـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان بـە یـاوەری دابـان شـەدەڵـە، جـێـگـری سـەرۆکـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوە و گـوھـدار شـێـخـۆ سـەرپـەرشـتـیـاری ئـیـدارەی سـەربـەخـۆی زاخـۆ لـەگـەڵ جـێـگـرانـی وەزیـری گـواسـتـنـەوەی سـانـت پـیـتـەرسـبـۆرگ کـۆبـوونـەوە."

ئاماژەی بەوەش داوە، كە "لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا تـاوتـوێـی کـەرتـی گـواسـتـنـەوە کـرا لـە وڵاتـی ڕووسیـا و شـاری سـانـت پـێـتـەرسـبـۆرگ، شـانـدی ھـەرێـمی كوردستان ھـیـوایـان خـواسـت، کـە لـە پـرسـی گـواسـتـنـەوە و گـەیـانـدنـدا ھـاوکـاری ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـکـرێـت بـە سـوودوەرگـرتـن لـە ئـەزمـوونـی سـەرکـەوتـووی وڵاتـەکـەیـان."

بۆ ئەو مەبەستەش، شاندی ڕووسیا، "ئـامـادەی ھـەمـوو ھـاوکـاریـیـەکـیان نـیـشـانـدا لـە ھـۆکـارەکـانـی گـواسـتـنـەوە لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان ڕاشـیـانـگـەیـانـد کـە ئـەوان لـە ئـایـنـدەدا سـەردانـی کـوردسـتـان دەکـەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه