شارهزایهكی كهشناسی: شهپۆلێكی توندی لێزمەباران و تەرزە ههرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ئهمڕۆ چوارشهممه 11ی 3ی 2026، ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، لەمڕۆوه کاریگەری بەرزەپەستانی سیبیریا لەسەر ناوچەکانمان دەکشێتەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە بووەتە هۆی هاتنی وشکەسەرما و چالاکبوونی بەهێزی بای باکووری رۆژهەڵات، بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان و بە گشتی کاریگەریەکانی دەکشێتەوە و خێرایی باکە کەم و ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.
ئهوهشی خستووهته ڕوو، لە سبەی پێنجشەممەوە کاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و لە هەندێ کات و شوێنیشدا ئەگەری هەورەبرووسکە و نمەباران دەبێت کە سەرەتا ناجێگیریەکی لاواز دروست دەبێت و تا رۆژی شەممە 14/3/2026 کاریگەریەکانی بە لاوازی بەردەوامی دەبێت و تا گەیشتنی حاڵەتی سەرەکی لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کە دەکاتە 15 و 16ی ئهم مانگه کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیریە پەرە دەسەنێت و هەورەبرووسکەی توند و لێزمەباران و تەرزە سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە.


وەڵام بدەوه