ئێران کشایەوە، عێراق ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ مۆندیالی 2026.
وەزیری وەرزشی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە یارییەکانی مۆندیالی ئەمساڵ دەکشێتەوە و بەشداریی ئەو تورنۆمێنتە ناکات کە بڕیارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 3ـی 2026، ئەحمەد دونیا مالی، وەزیری وەرزشی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی جەنگ و کوژرانی ڕێبەری باڵای وڵاتەکەیان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، هیچ مەرج و زەمینەیەک نییە کە ڕێگە بدات هەڵبژاردەی ئێران لەم کێبڕکێیانەدا ئامادە بێت.
وەزیری وەرزش ئاماژەی بەوە کردووە: "لەو کاتەوەی ئەو حکومەتە گەندەڵە (ئەمریکا) ڕێبەرەکەمانی تیرۆر کردووە، ئێمە هیچ بارودۆخێکمان نییە کە تێیدا بتوانین بەشداری مۆندیال بکەین."
هەروەها جەختی کردەوە کە لە ماوەی هەشت نۆ مانگی ڕابردوودا دوو جەنگیان بەسەردا سەپێنراوە و هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران کوژراون، بۆیە بە هیچ شێوەیەک ئەگەری بەشداریکردنیان نەماوە.
ئەم بڕیارەی تاران دوای ئەوە دێت کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر ئێران و تێیدا ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە کوژرا. لەو کاتەوە ململانێکان پەرەیان سەندووە و ئێران بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێی وەک بەحرەین، ئیمارات، عومان، سعودیە، ئوردن، قەتەر و کووەیت وەڵامی داوەتەوە.
کشانەوەی ئێران لە مۆندیال لە کاتێکدایە کە تەنیا سێ مانگ بۆ دەستپێکردنی یارییەکان ماوە، ئەمەش قەیرانێکی گەورە بۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) دروست دەکات کە وڵاتێکی سەرکەوتوو بەهۆی جەنگەوە لەگەڵ وڵاتی خانەخوێ (ئەمریکا) بڕیاری کشانەوە دەدات.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه