پارێزگاری هەولێر لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵى كۆبووەوە و بە فەرمی بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەردانیکردنی هەولێر پێشكەش كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا و بەشداریکردنی لە پیشانگای MUSIAD EXP 2024، سەردانى شارەوانى ئیستەنبۆڵى کرد و لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئوغلوو سەرۆکى شارەوانى شارەکە کۆبووەوە.
لە دیدارهكهداوێرای گەیاندنی سڵاو و رێزی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوە دا، پەیوەندییەکانی هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا پەیوەندی گرینگ و مێژوویی و ستراتیژین و جەختى لە گرینگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئیستەنبۆڵ لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لەنێوان هەردوولا کردەوە.
سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ خۆشحاڵى خۆی بە سەردانى پارێزگارى هەولێر نیشان دا و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کردەوە و ئامادەیی هەموو هەماهەنگییەکی لەگەڵ پارێزگاى هەولێر نیشان دا.
لە تەوەرێکى دیكەی دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵى کرد بۆ سەردانیکردنی هەولێر، لە بەرامبەریشدا ئەکرەم ئیمام ئوغلوو بە فەرمی بانگهێشتى پارێزگاری هەولێری کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکى تایبەت بە چارەسەرى کێشەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە بڕیارە لە 12.12ى ئەمساڵ لە ئیستەنبۆڵ بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا بانگهێشتەکانی یەکترییان قبووڵ کرد
ئومێد خۆشناو بانگهێشتی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵی كرد بۆ سەردانیكردنی هەولێر
8رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بەغدا بۆچی مووچە نانێرێت؟
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
دۆخەکە گەرمە ئەمریکا پێداویستی سەربازی دەگوازێتەوە سوریا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەردۆغان هۆشداری دایە ئەسەد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سەدر هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه