بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتان دەستگیرکرد و داواش لەو کەسانە دەکات کە سکاڵای یاساییان لەسەری هەیە سەردانیان بکەن.
ئەمشەو یەکشەممە 17/11/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ، ع، ح)مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) و لەگەڵ ژمارەیەک ئافرەت کەوتۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەرکردنی کێشە خێزانیەکانیان و دواتر بە پلانێک وێنە و گرتە ڤیدۆی ئەو ئافرەتانەی تۆمار کردووە، پاشان هەڵساوە بە هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤێدۆکانیان یان ڕەوانەکردنی بۆ کەسوکاری ئافرەتەکان لە بەرامبەر ئەنجام نەدانی ئەم کارەی، بڕێکی زۆر پارەی لە ئافرەتەکان وەرگرتووە."
ئاماژە بەوەش دراوە: "بەدولاداچوونەکانمان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم جۆرە کەسانە و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنیان."
هەروەها ئاسایشی هەولێر راشی گەیاندووە: "داوا دەکەین لە هاووڵاتیان پەیوەندیەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان سنووردار بکەن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نایانناسن و جێگای متمانە نین، هەرکەسێکیش سکاڵای یاسای لەسەری هەیە با سەردانمان بکات."
بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ ، ع ، ح) مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناوهاتو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیس بوک) هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) و لەگەل ژمارەیەک ئافرەت کەو تۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەر کردنی کێشە خێزانیەکانیان و دواتر بە پلانێک وێنەو گرتە ڤیدۆی ئەو ئافرەتانەی تۆمار کردوە،پاشان هەڵساوە بەهەڕەشە کردنی بلاو کردنەوەی وێنە و ڤێدۆکانیان یان ڕەوانە کردنی بۆ کەسوکاری ئافرەتەکان لە بەرامبەر ئەنجام نەدانی ئەم کارەی، بڕێکی زۆر پارەی لە ئافرەتەکان وەرگرتوە ، بەدوادا چونەکانمان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم جۆرەکەسانەو هەمو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوە و دەست نیشان کردنیان،داوا دەکەین لە هاوڵاتیانی بەڕێز پەیوەندیەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان سنوردار بکەن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نایان ناسن و جێگای متمانە نین…هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە باسەردانمان بکات. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ١٧ی نۆڤمبەری ٢٠٢٤
وەڵام بدەوه