سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای بەشدارییکردنی لە مەراسیمی پرسەی ئەو شەش پێشمەرگەیەی کە لە هێرشەکەی ئەم دواییەدا شەهید بوون، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی کوردستان کرد و جەختی لە بەردەوامیی ڕێبازی پێشمەرگە کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامادەی مەراسیمی پرسەی شەش پێشمەرگەی قارەمان بوو کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بۆ پاراستنی خاکی کوردستان شەهید کران. سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەم شەهیدانە دەکەم کە ئازیزترین کەسی خۆیان لە پێناو نیشتمان بەخت کرد."
مەسرور بارزانی هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و تەواوی خەڵکی کوردستان کرد بۆ ئەم خەمە نیشتمانییە. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکوەزیران هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ ئەو پێشمەرگانە خواست کە لە هەمان ڕووداودا بریندار بوون و دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنیان دەخاتە گەڕ.
مەسرور بارزانی گوتیشی: ئەمانە شەهیدی غەدر و خیانەتن و بەبێ هۆکار ئەم هێرشەی سەر پێشمەرگە ئەنجامدراوە. ئاماژەشی دا بەهۆی خوێنەی ئەو شەهیدانە ئێمە بە سەربەرزی لە وڵاتەکەماندا دەژین، کوردستانەکەشمان بەهۆی خوێنی شەهیدانمان بە بەهایە، هەر وەکوو هیچ کات خوێنی شەهیدان بە بەبێ بەها نەچوو ئەمجارەش هەر وا دەبێت.
هیواشی خواست ئومێدی شەهیدان بۆ سەربەخۆی و سەرکەوتووی کوردستان و گەلەکەی بەدی بهێت.
سەرۆکوەزیران جەختیشی کردەوە، بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات، و لەسەر خوێنی شەهیدان بەردەوام دەبێت؛ دووپاتیشی کردەوە هەرێمی کوردستان نەیویستووە لە هیچ شەڕێک تێوە بگلێت


وەڵام بدەوه