KurdistanPress...

CLOSE

بەفر و سەرمایەکی زۆر بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد شەپۆلی سەرما و بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو پێنجشەممە 14/11/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "سەرەتا ھەفتەی داھاتوو لە نێوان 18 بۆ 20ی مانگ ئەگەری ھاتنی بارانێکی کەم و پچڕپچڕ ھەیە کە زۆربەی شوێنەکان ناگرێتەوە و زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بەتایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک."

ئاماژەشی بەوە داوە: "ئەگەر ھەیە لە 26ی کۆتایی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکوور ناوچەکانمان بگرێتەوە کە شەپۆلی سەرما و بەفر و بارانی مامناوەند و باشی لەگەل دەبێت."

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی روونیشی کردووەتەوە کە لە کاتی نزیکبوونەوەی شەپۆلەکە زانیاری زیاتر لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه