KurdistanPress...

CLOSE

هەژماری من کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا

ئەمڕۆ پێنجشەم، 14ی تشرینی دووەمی 2024، تیمی "هەژماری من" لە لاپەڕەی فەیسبووكی خۆی دەقی ئەو نووسراوەی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاو كردووەتەوە كە تیایدا ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كراوە و روونكراوەتەوە، هەر بانكێك رێگەپێدراوی بانكی ناوەندیی عێراقی بێت بۆی هەیە بەشدار بێت لە پڕۆسەی "تەوتین" بەجێكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا. 

لە نووسراوەكە كە واژووی جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی بەسەرەوەیە هاتووە، پاڵپشت بە مادە 10ى ژمارە 45 بۆ ساڵی 1980، هەموو ئەو بانكە رێگەپێدراوانەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە رێگەیان پێدراوە و لقیان هەیە لە هەرێمی كوردستاندا، دەتوانن پڕۆسەی "تەوتین" بەجێكردنی مووچەی مووچەخۆران ئەنجام بدەن

جێگەی ئاماژەیە، دوێنی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا رای گەیاند، بەجێكردن "تەوتین"ی مووچەی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی زۆر نایاب بەڕێوەدەچێت و ئاماژەیشی دا، لەبارەی بانكە حكوومییەكانیشەوە، ئێستە TBI گەیشتوونەتە كۆتایی بۆ واژووكردنی بابەتەكانی پەیوەست بە "تەوتین"ی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان. 

ئەم قسانەی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی رابردوودا بانكی حكوومی "بانكی بازرگانی عێراق" TBI، لە راگەیەنراوێكدا دووپاتی كردەوە، لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و "هەژماری من" گەیشتوونەتە رێكەوتن لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ و لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پڕۆسەی "تەوتین"ی مووچە بكەن لە چوارچێوەی هەژماری مندا. 

لای خۆشییەوە، سەبهان مەلا جیاد راوێژكاری سیاسیی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو رۆژ لەمەوبەر رای گەیاند، ئێمە وەك حكوومەتی عێراق هیچ كێشەیەك نابینین لەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە دابەش بكرێت و هاوكات گوتیشی كە هیچ جیاوازییەك لە نێوان "تەوتین"ی عێراق و "هەژماری من" نییە بۆ بەبانکیكردنی مووچە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه