بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان به سه‌ركه‌وتوویی و ئاسانكاری له جووڵه و هاتوچۆی بژمێر و تیمه‌كانی مه‌یدانی كه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ڕاسپێردراون.
رێنوێنییه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه:
1-سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نیوه‌شه‌وی (19-20)ی تشرینی دووه‌م له سه‌عات (12:00)ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات و تا سه‌عات (12:00)ی شه‌وی (22/21)ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
2-جوڵه‌ی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل له كاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سنووردار ده‌كرێت (له نێوان پارێزگاكان، قه‌زاكان و ناحیه‌كان و له نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود له نێوان ناحیه و قه‌زا و به پێچه‌وانه‌وه)، جگه له حاڵه‌ته مرۆیی و زۆر پێویسته‌كان و بارودۆخی سروشتی و ئه‌منی.
3-لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئامار له پارێزگاكان و ئیداره‌كان سه‌رجه‌م (بژمێره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڕه‌ك/گوند و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاران و چاودێران) به فه‌رمی ڕێگه‌یان پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ڕێگه به فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌درێت بۆ جوڵه و هاتوچۆكردن بۆ مه‌به‌ستی كاری سه‌رژمێری. به هه‌مان شێوه، ڕۆژنامه‌نووسان و ڕاگه‌یاندكاران كه لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ڕێگه‌یان پێ داوه و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌ڵگری باجی ناساندنن له دوو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون.
4-هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه و له ئێشگگریدان له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن، وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كه له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كانن و به پێی مۆڵه‌تی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كه و پێش ڕێكه‌وتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی داوای كار و ئاماده‌بوونیان لێكراوه.
5- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به‌رگریی شارستانی، ده‌وریه‌ی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ده‌رن.
6- قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ باڵیۆزخانه‌كان، نێرده دیبلۆماسییه‌كان، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناگرێته‌وه.


وەڵام بدەوه