KurdistanPress...

CLOSE

دزییەکی گەورە لە سلێمانی ئاشکرادەبێت

دوو فەرمانبەری ئافرەت بەتۆمەتی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە ڕێی وەسڵی بەتاڵەوە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.  ماوەی 10 ڕۆژە دزییەکە ئاشکرا بووە و تاوەکو ئێستاش  تۆمەتبارەکان دادگایی نەکراون. یەکێک لە تۆمەتبارەکان ناوی سەرگوڵە و بەڕێوەبەری کارگێڕی و داراییە، ئەو دیکەیان ناوی سۆزانە و بەرپرسی ڕسومات و خەرجییەکان بووە و ئێستا خانەنشین کراوە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی سەرگوڵ ئەویش دەستگیر دەکرێت، تاوەکو ئێستاش نازانریت هیچ بەرپرسێکیان لەپشت بووە یان هەر خۆیان دزییەکەیان کردووە.

ئەو دوو فەرمانبەرە چەندین ڕێگایان بۆ دزینی پارەکە بەکارهێناوە، یەکێک لەوانە دروستکردنی وەسڵی بەتاڵە، دوای پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، گومان لەسەر وەسڵەکان دروست دەبێت، بۆیە لێکۆڵینەوە دەکەن و بۆیان دەردەکەوێت ئەم وەسڵانە دروستکراون و بەتاڵن، هەروەها دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریش لە ماوەی ساڵێکدا لە خەرجییەکانی فەرمانگەکە دیارنەماوە. واتە پارەکەیان قۆناغ بە قۆناغ بردووە، هیچ بڕە پارەیەکیش نەگەڕێنراوەتەوە. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند: "بەشێوەیەکی فەرمی تاوەکو ئێستا لەگەڵ وەزارەت قسە لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە، بەڵام لەدوورەوە زانیارییان لەسەر دەستگیرکردنی ئافرەتێکی ژمێریار هەیە، بەڕێوەبەرە خانەنشینکراوەکەش کە دەستگیرابوو بەکەفالەت ئازاد کراوە، هەرچەندە ئەو واژۆکانی کردووە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە لە دەرەی ئاگایی ئەو کارەکان کراون".

ژمارەکان وادەڵێن: داهاتی کارەبای سلێمانی زۆرە، ساڵی 2023 مانگی وا هەبووە 10 بۆ 15 ملیار دینار بووە، بۆیە داهاتی ساڵێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەنێوان 100 بۆ 150 ملیار دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه