Kurdistan Press - لە شەڕی دوو بنەماڵەدا سێ برا بوونە قوربانی لە شەڕی دوو بنەماڵەدا سێ برا بوونە قوربانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە شەڕی دوو بنەماڵەدا سێ برا بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین ئاشکرای کرد کە بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە لە گوندێکی سنووری ناحیەی سەنگەسەر کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 11/11/2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بڵاوی کردەوە: "لە گوندی دووگۆمان سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بەهۆی کێشەیەکی کۆن گرژی لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا کە ئامۆزای یەکترن، دواتر کەسێک لە ناو شەڕەکە بە ئۆتۆمبێل سێ کەسی لەلایەنی بەرامبەری شێلاوە و بەو هۆیەشەوە کەسێک بەناوی (ع، ٲ، ح)ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1989 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی دووگۆمان گیانیلەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندارن کە هەرسێکیان بران."

ئاماژە بەوەش کراوە: "دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە یەکێک لە بریندارەکان بەڕێکراوە بۆ سلێمانی."

روونیش کراوەتەوە: "بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕوداوەکە دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا