سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان، دووپات ده‌كاته‌وه كه له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، شتێك به‌ناوی پۆست به خشینه‌وه نه‌ماوه و هه‌موو حزبه‌كان به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیان به‌شدار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو پارتی، راگەیاند، بڕیاری پارتی ئه‌وه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك پۆست به خشینه‌وه نه‌ماوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌موو حزبه‌كان له یه‌كێتییه‌وه تا ده‌گاته حزبه‌كانی تر و حزبه بچووكه‌كانیش ئه‌گه‌ر بێنه حكوومه‌ت به گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیان پۆستیان پێ ده‌درێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له كابینه‌كانی رابردوودا، به‌شێك له حزبه‌كان و حزبه بچووكه‌كانیش پۆستی جۆراوجۆریان وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانیان نییه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، به دڵنیاییه‌وه شتی وا نه‌ماوه، پۆست یه‌كسان ده‌بێت به قه‌باره‌ی حزب له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان و له په‌رله‌مانی كوردستانیش.
له كابینه‌كانی رابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبی براوه، كۆمه‌ڵێك پۆستی حكومی داوه‌ته چه‌ند حزبێك كه حه‌قه‌به‌شی خۆیان نییه و وه‌ك پاداشت یان دۆستایه‌تی وه‌ریان گرتووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه ئه‌و بڕیاره به كۆتا هاتووه.
وەڵام بدەوه