Kurdistan Press - هۆکارى سەردانەکەی سوودانی بۆ هەولێر ڕاگەیاندرا هۆکارى سەردانەکەی سوودانی بۆ هەولێر ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆکارى سەردانەکەی سوودانی بۆ هەولێر ڕاگەیاندرا

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەند بابەتێكی هەنووكەیی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11/2024، سەرچاوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاندووە: "ڕۆژی چوارشەممە 13/11/2024، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات."

سەرۆک وەزیرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەران، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و چەندان پرسی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

سوودانی لەو كاتەوەی بووەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سێ جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، دوایین جاریش ڕۆژی 9/11/2023 بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا