Kurdistan Press - تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێ تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێ

‎ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی دووشەمە 11/11/2024، ڕایگەیاندووە: "کاریگەری ناجێگیریی کەش لەسەر ناوچەکانمان زیاتر ئەبێت کە لە ئەنجامی بارستە ھەوایەکی ساردی ناوچەکانی باکور و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوورە لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لە کاتەکانی نێوان بەیانی بۆ نیوەرۆ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی بارانی رێژە کەم بۆ مامناوەندی پچر پچر لە زۆربەی شوێنەکان و لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و باشور و باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکوک ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەی بەھێز ئەبێت."

‎باسی لەوەش كردووە: "لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و کاریگەری حاڵەتەکە لاواز ئەبێت و تەنھا لەھەندێ شوێندا بەدیاری نەکراوی بڕێک باران و ھەورە بروسکە چالاک ئەبێتەوە و کاتەکانی سبەی ئێوارە کۆتای پێدێت."

‎دەشڵێت: "پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تا 5 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە لە لوتکەی چیا بەرزەکانی ناوچە سنوریەکان لەبەرزی زیاتر لە 2500 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفر ئەبارێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا