مەلا علی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشک و مامۆستای ئایینی دەناسێنێت، دەڵێت هۆکاری ڕوودانی سەرجەم کێشە و خراپەکاریی و ناکۆکییەکانی جیهان، بەهۆی جنۆکەوەیه.
لێدوانی فەرمی: مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "مەلا عەلی کوردستانی" ناساندووە، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی نووسیویەتی، هەموو کێشە و گرفتەکان، لەوانەش جەنگ، کوشتن، برسێتی، جیابوونەوە، ئیرەیی، درۆ، خیانەتکردن، سیحر و جادوو، چاوپیسی. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڕۆحە بەدفڕ و جنۆکە و شەیتانەکانە کە لە نێو جەستەی خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە.
مەلا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی سەیر و نامۆ کە گوایە شێوە و ڕووخساری جنۆکەن، ڕوونکردنەوەی زیاتری خستووەتەڕوو، کە پشکنینە پزیشکییەکان ناتوانن حاڵەتی هەبوونی جنۆکە لەنێو لاشەی مرۆڤدا بدۆزنەوە، بەو پێیەی جنۆکە لە پشکنین و تاقیگە پزیشکییەکان دەرناکەوێت.
مەلا عەلی کوردستانی چالێنجی هەمووان دەکات بەوەی کە دەتوانێت لەماوەی حەوت ڕۆژ، سەرجەم کێشەکانی جیهان چارەسەربکات.
مامۆستایێکی ئایینی کە پێشتر بەردەوام ڕەخنەی لەو کەسانە گرتووە کە بە ناوی ئایینەوە، بانگەشەی چارەسەری پزیشکی دەکەن، یاخود بە ناوی دووعاکردنەوە، نوشتە و جادوو بۆ خەڵک دەنووسن، تایبەت بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بڵاوکردنەوەی ڕووخسارێکی سەیر و نامۆ گوایه کە شێوەی جنۆکەیە، هەر خۆی پێچەوانەی ئایینە، چونکە بەپێی دەقی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، جیهانی جنۆکە بۆ ئێمەی مرۆڤ نادیارە و هەرگیز شێوە و ڕووخساریان نەبینراوە و ناشبیندرێن.
وەڵام بدەوه