Kurdistan Press - کشانەوەی تورکیا لە زیلكان؛ قۆناغێکی نوێ کشانەوەی تورکیا لە زیلكان؛ قۆناغێکی نوێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کشانەوەی تورکیا لە زیلكان؛ قۆناغێکی نوێ

تۆم باراك، باڵوێزی ئەمەریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق، ڕای گەیاند کە ڕادەستكردنەوەی سەربازگەی زیلكان لەلایەن توركیاوە بە عێراق، وەک خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت و سەروەریی عێراق و ئارامیی توركیا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەم لێدوانەی باراك لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە هات کە دوێنێ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە نێوان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە چوو، و تێیدا پرسی کشانەوەی سوپای تورکیا لە سەربازگەی زیلكان (بەعشیقە) لە سنووری مووسڵ تاوتوێ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی کشانەوەی سوپای تورک لە سەربازگەكە و ڕادەستکردنەوەی بە سوپای عێراق، بەپێی میکانزمێک دەبێت و تا کۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت. پێشتر شاندێکی باڵای تەناهیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم عەبوودی ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، سەردانی ئەنکەرەی کردبوو و نامە فەرمییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی گەیاندبووە ئەردۆغان بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە دەشتی نەینەوا.

بەغدا دووپاتی کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی سەروەریی دەوڵەت و کۆکردنەوەی چەکدا، پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ سەربازگەی باشیک-زێلكان چۆڵ بکرێت و ڕادەستی سوپای عێراق بکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا