محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک سەردانی هەولێر دەکات.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گفتوگۆ لەبارەی چوار تەوەر دەکەن:
یەکەم: تاوتوێکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
دووەم: بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سێیەم: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانی؛ سەرژمێری، بودجە و مووچە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و کێشەی زەویوزاری جووتیارانی کورد لە کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
چوارەم: تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەکە دوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا.


وەڵام بدەوه