شارەزایەكی گەردوونناسی كورد، یەكەم رۆژی رەمەزانی دیاری كرد و یەكەم رۆژی مانگی ئادار یەكەم رۆژی رەمەزان دەبێت.
ئەمڕۆ شەمە نۆی تشرینی دووەم، سالار حاجی عەل شارەزا لە بواری گەردوونناسی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە یەكی ئاداری 2025 دەبێت، چونكە ڕۆژی 28ی شوبات، لە سەعات 03:44:43 بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە.
زیاتر گوتی، بۆ ئێوارەی ڕۆژی 28ی مانگی شوبات مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی یەكی مانگی ئادار یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت
بەگوتەی ئەو شارەزای گەردوونییەی هەرێم، جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی داهاتوو لە 30ی ئاداری 2025 بۆ 31 مانگ دەبێت، چونكە ڕۆژی 29ی ئاداری 2025 لە سەعات 13:57:47 دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە.
روونی كردەوە، ئەگەر بڕیار لەسەر ئەوە درا، ئامێری زۆر تایبەتی گەردوونناسی لە ڕۆژی 29ی مانگی ئادار، بۆ بینینی مانگ دانرا و بینرا، ئەوسا مانگ تا كاتی بانگی ئێوارە تەمەنی نزیك چوار سەعات و نیو دەبێت، بۆ ڕۆژی دوایی 30 ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەگەر بڕیاری لیژنەی فتوا بە هۆی كەمی تەمەنی لە دایكبوونی مانگ مانەوەی لە ناو تیشكی خۆر یان خراپیی كەشوهەوا بڵێن مانگ نەبینراوە، ئەوە بۆ ڕۆژی 30ی ئادار ناكرێت بە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
باسی لەوەش كرد، ئێوارەی ڕۆژی 30ی مانگ دەتوانرێت لە تەمەنی مانگ 28 بۆ 29 سەعات لە دایك بوو زۆر بەئاسانی دەبینرێت، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دواتر بۆ ڕۆژی 31ی مانگی ئادار بە بڕیاری كۆتایی دەبێت، دەكرێت بە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەگەڵ ئەوەشدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی داهاتوو لە نێوان 29 بۆ 30 ڕۆژ دەمێنێتەوە.
وەڵام بدەوه