پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی کاتی دیاریکراوی پاسپۆرت نەبن، نۆرەكانیان دەفەوتێت و "ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ بکەین."
ئەمڕۆ هەینی 8/11/2024، بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری هاووڵاتیانی سلێمانی و دەووربەری دەکەینەوە، بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆیان، کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاری کراوە سەردانمان بکەن، واتە کاتژمێر و ڕێكەوتی حجزی ئەلەکترۆنییەکەی لە چ کات و ڕێكەوتێکدا بوو، لەو کاتەدا سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین."
لە ڕاگەیاندراوەكەی پاسپۆرتی سلێمانیدا، ئاماژە بەوەش دراوە: ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، نۆرەكانیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ بکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت."


وەڵام بدەوه