KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی دیكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كەوتە واری جێبەجێکردنەوە

دوای تەواوبوونی، لە ڕێوڕەسمێكدا داینگەیەكی مۆدێرنە لە هەولێر بە تێچووی 360 ملیۆن دینار ڕادەستی حكوومەت كرا، ئەمەش لەدوای بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر.

پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، "داینگەیەکی مۆدێرن لە هەولێر بە تێچووی 360 ملیۆن دینار تەواو کراو بوو بە موڵکی حکوومەت، ئەوەش دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ پڕۆژەکان."

ئاماژەی بەوەش داوە، كە "یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سێ باڵەخانەی داینگە لە پڕۆژەکانی نێشتەجێبوونی هەولێر ڕادەستی ئێمە کراون و ئێمەش لە داهاتوویەکی نزیک دەیانخەینە خزمەت منداڵان."

ئەوەش هاتووە، كە "هەر لە سەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبین لە وەرگرتنەوەی باڵەخانەی داینگەکان لە پڕۆژەکانی تری نێشتەجێبوون."

تیشكخراوەتە سەر ئەوەش، كە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر "ئاماژەی بەوەش کرد، کەوا دەستکراوە بە بە دواداچوون بۆ سەرجەم داینگه و شوێنەکان تا دەستبکەن بە دروستکردنی داینگه و لە داهاتوو بخرێتە خزمەتی منداڵانی هەولێر."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه