بەرپرسێکی بانکێك ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە، کە لە ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەن و بایۆمەتری و (UPN) بۆ ئەو مووچەخۆران دەکەن، كە نیانە.
بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق، ڕایگەیاند: "سبەی ڕۆژانی هەیینی و شەممەش سەرەڕای پشووی فەرمی ئەو بانکانەی بنکەی تۆماری بایۆمەتریان هەیە دەوام دەکەن بەمەبەستی دروستکردنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا (UPN)."
ئاماژەی بەوەش داوە: "ئاگاداری مووچەخۆران دەکەینەوە، فەرمانبەران، خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، هەر کەسێک بایۆمەتری و (یو پی پێن)ی نەکردووە دەتوانن سەردانمان بكەن بەمەبەستی تۆمارکردن."
پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە: "هەر مووچەخۆرێك تاوەکوو 20ی 11ی 2024 بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە مووچەکەی ڕادەگیرێ."
پێشتریش، شیرین ئهحمهد ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری یەکێک لە بانكەکان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: "لەپێناو ئاسانكاریی زیاتر بۆ فهرمانبهران و خانهنیشینان و کەمئەندامان و ئەو مووچەخۆرانەی بهپێی یاسا و ڕێنوێنییهكان پێویستیان به تۆماری بایۆمهترییه بانکەکان پشووەکانیش دەوام دەکەن."
وەڵام بدەوه