ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له‌و پێشهاته تازه‌یەی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو، كه به‌م هه‌نگاوه، بودجه‌ی ته‌واوی كوردستان له به‌غداوه دێت.
دوێنێ 6ی11ی2024 پێشەوا هەورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌ت باسی لە پرسی نەوت کرد و ئاماژەی بەوە کرد "سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندیی بەردەوامدا بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و لێکتێگەیشتنی نێوانیان دەرەنجامی باشی هەبووە، هیچ کاتێک ڕێگر نەبووینە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئەوەی لەلای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگە، کۆمپانیاکانی نەوتن، چونکە کۆمپانیاکان بەشێکن لەم پرۆسەیە و گرێبەستیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، ڕەزامەندیی ئەوانیش پێویستە لەم بابەتە، چونکە گرێبەستی یاسایی لەنێوان هەردوولایان هەیە
هەورامانی ڕوونی کردەوە، دیاریکردنی 16 دۆلار لەلایان حکوومەتی عێراق بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بە پرسێکی ئەرێنی سەیری دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
له‌باره‌ی ورده‌كاریی لێگه‌یشتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، د.سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، راگەیاند: "له یاسای بودجه‌ی 2024 و 2023 له ماده‌ی 12 باس (ته‌وحیدی كولفه)ی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كات له هه‌موو عێراق، یه‌كێك له‌و خاڵانه كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، هی ناوچه‌كانی عێراق به‌گشتی كولفه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت 8 دۆلاره و له هه‌ندێك شوێن كه‌متریشه، به‌تایبه‌ت دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان، خۆی گرفته‌كه له‌وه دروست بوو، ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت ماده‌ی 12 هه‌موار بكاته‌وه، كه 3 خاڵه، له خاڵی سێییه‌م، كه بریاره هه‌موار بكرێته‌وه، به‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به خەمڵێنراوی 16 دۆلار ده‌ربهێنرێت، تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیی راوێژكاری دێته كوردستان و تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و ناوچانه ده‌خه‌مێڵێنێت، ئه‌مه له‌و كاته‌ی، كه نه‌وتی كوردستان راده‌ستی سۆمۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌موار كراوه، ده‌بوو ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7ی11ی2024 هاتبایه‌ته په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می له په‌رله‌مانی عێراق بۆ بكه‌ین و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین، بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌مواری بودجه‌ی عێراق ماده‌ی 12 بێته لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند و له‌وێ وه‌ك لێژنه‌ی نه‌وت و گاز و دارایی گفتوگۆی لەسەر ده‌كه‌ین، چونكه هه‌ردوو لێژنه‌كه تایبه‌تمه‌ندن به‌و بابه‌ته، دواتر له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه ده‌درێت و هه‌ر هه‌موارێك له په‌رله‌مان دوای په‌سه‌ندكردنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قائیع، ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی.
د.سه‌باح سوبحی، ده‌شڵێت: "ئێستا یاسای بودجه، كه پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، راوه‌ستاوه، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه هه‌تا نه‌وت ده‌رنه‌هێنرێت، پاره‌ی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای بودجەدا هه‌یه پێمان نادرێت و به‌م رێككه‌وتنه ده‌رگایه‌كی باش ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر بودجه‌ی خۆمان پێ ده‌درێت، جیا له‌وه‌ش پاره‌ی په‌ترۆدۆلار و پاره‌ی وه‌رهێنان و سیاده‌شمان بۆ ده‌گهڕێته‌وه، ئه‌و كاته بودجه‌ی كوردستان به‌ته‌واوی دێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئیستا له به‌غداوه بۆمان دێت، ته‌نیا پاره‌ی مووچه‌یه.
ده‌شڵێت: "به‌م هه‌نگاوه كوردستان ده‌چێته‌وه ناو نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كانیمان له‌گه‌ڵ جیهان به‌هێزتر ده‌بێته‌وه و كۆمپانیاكانی بیانی له كوردستان مافه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه".
وەڵام بدەوه