وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوای لە هاووڵاتییان كرد بەهچ شێوەیەك سیمكارتی مۆبایلی شەخسی خۆیان نەفرۆشن، جەختیشی كردەوە كە هەر كۆمپانیایەك بەبێ تۆماركردن سیمكارت بفرۆشێت سزای یاسایی و دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند "سیمکارتی خۆت مەفرۆشە هیچ کەسێک بێ ئەوەی لە لای بنکەی فرۆشتن و تۆمارکردنی کۆمپانیای تایبەتمەند بەناوی تۆمار بکەیت".
راشیگەیاند "دەکرێت سیمکارت ئامرازی هەڕەشە و ئەنجامدانی تاوان بێت، بۆیە بە ورییاییەوە مامەڵە بکەن و خۆتان لە لێپرسینەوەی یاسایی بپارێزن".
هەر لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند "فرۆشتنی سیمکارت بێ تۆمارکردن بە ناوی کڕیار، بەشداریکردنە لە دروستکردنی دەرفەت بۆ تاوان".
جەختیشی كردەوە كە هەر فرۆشگایەک سیمکارت بێ تۆمارکردن بفرۆشێ، رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی و سزای دارایی دەبێتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و حەوت كۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت ئەنجامدابوو.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرابووەوە كە هەر كەس و فرۆشگایەك سیمكارت بەبێ تۆماركردن بفرۆشێت، بۆ فرۆشتنی هەر سمیكارتێك بە بڕی 3 ملیۆن دینار سزای یاسایی دەدرێت.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بەغدا بۆچی مووچە نانێرێت؟
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
دۆخەکە گەرمە ئەمریکا پێداویستی سەربازی دەگوازێتەوە سوریا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەردۆغان هۆشداری دایە ئەسەد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سەدر هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه