KurdistanPress...

CLOSE

کاتی گەیشتنی شەپۆلێکی باران بارین ڕاگەیاندرا

ئەمشەو چوارشەم شەشی نۆڤێمبەری 2024، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسیی كوردی بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی سیستمی بەرزەپەستان لەسەر خۆرئاوای ئەوروپا و بەشێکی تری ئەوروپا باڵادەست دەبێت لەم مانگەدا، ئەگەری ئەوە هەیه  لەمەودای 10ی ئەم مانگە بۆ سەرەوە بە تایبەت تا كۆتایی ئەم مانگە، چەند حالەت و شەپۆلی دابارینی تر ناوچەکانمان بگرنەوە. 

شارەزا كەشناسییەكە ئەوەیشی گوتووە، ئەگەری زۆره تا کۆتایی مانگ و سەرەتایەکانی مانگ لەتەواوی ئەو ناوچانەیشی كە ماون و پەڵەی نەداوە، پەڵەیان لێ بدات. 

لەبارەی كەشی هەفتەی داهاتوویشەوە شاڵاو هیدایەت روونی كردووەتەوە كە، بەپێی ئاماژه سەرەتاییەکان لەناو هەفتەی داهاتوو بەتایبەت ناوەڕاستی هەفتە، حالەتێکی تری ناسەقامگیری کەشوهەوا لە تاوە باران، هەورەبرووسکە و تەرزه هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ک ەسەرچاوەی سەرەكی شەپۆلەكە دەریای ناوەڕاستە. هاوكات روونیشی كردووەتەوە كە لەبەرئەوەی حالەتەکە تەواو جێگیر نییە و ناسەقامگیرییە،  بۆیه بڕ و کاریگەریی بۆ ناوچەکان دیار نییە و دەرنەکەوتووە تا ئێستە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه