سیاسه‌تمه‌دارێكی دێرین و ئه‌ندامی پێشووتری شوورای یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌ڵێت: "هیوادارین به شێوه‌یه‌كی جوان و به‌خێرایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت و گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێکهێنانی حکوومەت به‌زوویی دەست پێ بکرێت."
د.دیندار دۆسكی، راگەیاند: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به هێمنی و به‌بێ گرفت به‌ڕێوه چوو، بۆیە دەبێ به‌پێی ده‌نگ و كورسی مامه‌ڵه بكرێت له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن نامێنێت، ئیتر بۆ هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌گه‌ر حزبێك بیه‌وێت په‌نجا به په‌نجا په‌یڕه‌وی بكات؟ سه‌رده‌می په‌نجا به په‌نجا به‌سه‌ر چوو، ئێستا به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت مامه‌ڵه بكرێت و هه‌ر حزبێك به‌پێی قه‌باره و كورسییه‌كانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ناكرێت به نییه‌تی ئه‌وه‌ی كه چیت ده‌وێت فه‌رزی بكه بێنه پێشه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.»
گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان لەم هه‌ڵبژاردنه بەپێی دەنگی خەڵك و بە بڕیاری خەڵكی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی بەدەست هێنا، له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه پارتی هێزی یه‌كه‌م بووه، پارتی ده‌نگی زۆری زیاد كردووه و كورسیی زۆری هێناوه، له‌گه‌ڵ هێزی دووه‌می جیاوازیی كورسییان زۆر زۆره، پارتی ئه‌ركی قورس بووه، له‌لایه‌ك ده‌بێت حكوومه‌ت دروست بكات، له‌لایه‌كی دیكه ده‌نگه‌كانیان ئه‌وه‌نده زیاد بووه كه به چه‌ند حزبێكی كوردستان كۆ ببنه‌وه ناگه‌نه ژمارەی ده‌نگه‌كانیشی، ئه‌مه‌ش جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌ركی پارتییان قورس كردووه و ده‌بێ بۆ داهاتوو كاری گرنگتر بكرێت و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی ببێته بنه‌ما بۆ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت و بە هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ش گفتوگۆ بكرێت.“
راشیگه‌یاند: «پارتی، ده‌بێ له كاتی دانوستان ئاگادار بێت كه شتێك فه‌رز نه‌كرێت به‌سه‌ری، كه دواجار ئه‌و ده‌نگه زۆرەی خه‌ڵك پێی داوه سارد ببێته‌وه، خه‌ڵك ده‌نگی به به‌رنامه‌ی حزبه‌كان داوه و ده‌بێت حزبه‌كان پابه‌ند بن و رێزی ئه‌و قه‌بارەیە‌ی خۆیان بزانن.»
وەڵام بدەوه