سبەی تیروپشک بۆ زەویی فەرمانبەران دەکرێت، سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت 'دوای تیروپشکەکە، ڕاستەوخۆ ڕێککارەکانی بەناوکردنی زەوی دەستپێدەکات'.
ماوەیەکە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە، زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 12 هەزار وەریانگرتووە، قۆناغ بە قۆناغیش فەرمانبەرانی دیکە وەری دەگرن.
کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، راگەیاند: کاتژمێر 09:00ی سبەی پێنجشەممە، پرۆسەی تیروپشکی زەویی فەرمانبەران لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەبەرچاوی میدیاکان بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتیشی: تیروپشک بۆ سێ هەزار فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی شارەوانی، کارەبا، پلاندانان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت.
هەفتانە جارێک بۆ دوو جار تیروپشکی دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بەگوێرەی ئەو ناوانەی کە بۆیان دێت و لەسنووری شارەوانی مافی وەرگرتنی زەویان هەیە.
وەڵام بدەوه