KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکى نوێ لە وەزارەتی دارایی بۆ مووچەخۆران

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بۆ چۆنیەتیی پێدانی سەرمووچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی پلە تایبەت، رێنوێنییەكی تازە دەردەكات و سەرمووچەی هەندێكیان رادەگیرێت.

بەپێی رێنوێنیی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2024ی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 23ی10ی2024 دەرچووە و كۆپییەكی دەست (کوردستان پرێس) كەوتووە، لەبارەی چۆنیەتیی پێدانی سەرمووچەی ساڵانەی پلە تایبەتەكان، دوایین بڕیاری خستووەتە ڕوو.

ئاماژە بەوە دراوە، بڕیار درا: "ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتەكان (ب) تەنیا دوو ملیۆن و 330 هەزار دینار دەبێت و دوای ئەوە سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن."

بەپێی خاڵێكی رێنوێنییەكە، هاتووە: "ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتەكان (أ) تەنیا سێ ملیۆن و 243 هەزار دینار دەبێت و دوای ئەوە سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن."

بڕیاریش دراوە: "ئەو پلە تایبەتانەی، كە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرووترن و سەرمووچەیان لە مەرتەبە 11 تێپەڕیوە، دەگەڕێنەوە مەرتەبە 11، بەبێ وەرگرتنەوەی جیاوازی."

وەزارەتی دارایی دووپاتی كردووەتەوە، جگە لەم رێنوێنییە، كار بە هیچ رێنوێنییەكی دیكە ناكرێت.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه