KurdistanPress...

CLOSE

فۆڕمى دامەزراندن بۆ دەرچوانى ئەو بەشانە ڕاگەیاندرا

پێشكەشكردنی فۆرم بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگەكان، بۆ بەشداری لە بەڕێوەبردنی سەرژمێریكردن بڵاو كرایەوە.

وەزارەتی پلاندانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هەر دەرنەچوویەكی زانكۆ و پەیمانگە، دەتوانن فۆرم بۆ بەشداری لە بەڕێوەبەردنی پرۆسەی سەرژمێری پڕ بكەنەوە.

بەپێی فۆرمەكەی وەزارەتی پلاندانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەبێت هەر كەسێك ئەم خاڵانە پڕ بكاتەوە:

پێشكەشكار دەبێت دەرچووی دانەمەزراوی زانكۆ یان پەیمانگە بێت.
پێشكەشكار دەبێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی داواكاری پێشكەش بكات بەپێی قەزا - ناحیە - گەڕەك یان گوند.
تەمەنی پێشكەشكار لە نێوان 20 بۆ 45 ساڵدا بێت.
پێشكەشكار شارەزای هەبێت لە بواری ئامێرە ئەلیكترۆنییەكاندا تابلێت.
پێشكەشكار دەبێت پابەند بێت بەشێوەی "تفرغ" خۆتەرخانكردن لە ماوەی كاركردنی پرۆسەی سەرژمێری بۆ ماوەی دوو مانگ بەبێ بچڕان.
تەنیا یەكجار فۆرم پێشكەش دەكرێت ئەگەرنا هەردوو فۆرمەكە پووچەڵ دەكرێتەوە.

بڕی 250 هەزار دینار بۆ هەر مانگێك وەك شایستەی دارایی دیاری كراوە، لە ئەگەری پچڕاندنی لەكاركردن بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەر یەك، ئەوا مووچەی ئەو مانگە وەرناگرێت و گرێبەستەكە هەڵدەوەشێتەوە.

وەرگرتنی شایستە داراییەكان (مووچە) دوای تەواوبوونی كارەكانی سەرژمێری پارەكە وەردەگیرێت.

بۆ هەر ڕۆژێكی بەشداربوون لە خولی ڕاهێنان، بڕی 10 هەزار دینار تەرخان دەكرێت لە بری نانخواردن.
مۆڵەت لەماوەی كاركردن وەرناگیرێت.

پێشكەشكار ئەگەر ناوی گەڕایەوە وەك بژمێر، دەبێت "بەڵێننامەی یاسایی" پێشكەش بكات بە پابەندبوونی بە ئەركی ڕاسپێراو لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و گەڕاندنەوەی ئەو كەلوپەلانەی سەرژمێری كە دەكەوێتە لای.

بڕیارە 20ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، دوێنێش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەچاوی نیگەرانییەكانی كوردی لە ناوچە جێناكۆكەكان كرد و بڕیاری دا، لەو ناوچانەدا لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی 1957 بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه