KurdistanPress...

CLOSE

بەریتانیا تیمێکی هەواڵگری بۆ کوردستان و عێراق دەنێرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2024، ڕۆژنامەی (زە ناشناڵ) بڵاوی کردەوە: ”حکوومەتی بەریتانیا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەکانی مرۆڤ، ڕاستەوخۆ ئەفسەر و تیمی هەواڵگری بەرەو کوردستان و عێراق دەنێرێت.“
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، بەم زووانە ئەفسەرانی بەریتانیا دەچنە عێراق و کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەو باندانەی لە کەناڵی ئینگلیز قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن. ئەمەش لە چوارچێوەی پاکێجێکی ئەو ڕێوشوێنانەی کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەوە ڕاگەیەندرا.
لەمبارەیەوە، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە ڕۆژنامەی (زە ناشناڵی) ڕاگەیاندووە، ئەفسەرەکان بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی کار دەکەن بۆ ئەوەی لە سەرچاوەوە ڕووبەڕووی کێشەکە ببنەوە.
دەشڵێت: "ئێمە وەبەرهێنانی پیلانی نوێمان ڕاگەیاندووە، ئەفسەرانی نوێی هەواڵگری و ئەفسەرانی نوێی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە دەتوانم پشتڕاستیان بکەمەوە کە بڕیارە لەدەرەوەی سنوورەکانی ئەورووپا کار بکەن، هەروەها وەبەرهێنانی زیاترمان لە ئۆپەراسیۆنە جیهانییەکانی ئینتەرپۆل خۆیدا ڕاگەیاندووە."
جێی باسە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، باندەکانی قاچاخچێتی بە مرۆڤ لە کوردستان و عێراق ڕوویان لە زیادبوون کردووە و هاووڵاتییان بە شێوەی نایاسایی و بە ڕێگەی مەترسیدار دەبەنە ئیتاڵیا و بەریتانیا، زۆر لەوانەش بەهۆی نقوومبوونی بەلەمەکانیانەوە، گیان لەدەست دەدەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه