Kurdistan Press - پارزگاری دهۆک وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە پارزگاری دهۆک وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارزگاری دهۆک وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوەو رایگەیاند، قسەكانی بافڵ تاڵەبانی چەواشەكارانەیە و رووداو و حاڵەتی لەم چەشنە هەرگیز لە دهۆك بوونی نەبووە، ئەگەر ئێمە بە هەق بكەین دەبێت سكاڵات لەسەر تۆمار بكەین، بەڵام نایكەین، هیواخوازین یەك ناو بهێنیت كە پێشێلكاری بەهۆی جیاوازی بیروڕای سیاسی بەرامبەر كرابێت.
هەروەها پارێزگاری دهۆك گوتیشی، پێویستە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی داوای لێبووردن لە هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆك بكات، چونكە ئەو قسانەی كردوویەتی هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نییە و بەتاڵە لە ڕاستی و دروستی. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه