لەماوەی ڕابردوودا، لەڕێگەی هەولێر و هەرێمی كوردستانەوە، بە هەزاران زیارەتكاریی ئێرانی بۆ چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی عێراقیان كرد، كە هەموو ئاسانكاری و خزمەتگوزارییەكی پێویستیان پێشكەش كرا، لەبەرامبەر ئەوەشدا، سەركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاس و ستایشی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی و لیژنەی باڵای پێشوازیی لە زیارەتكارانیی ئێرانی كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی 11ی 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كە "ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەسروڵڵا ڕەشنودى، سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و شاکر حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى باڵاى پێشوازیکردن لە زیارەتکارانیی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەى هەرێمى کوردستان کۆبوویەوە."
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە "لە کۆبوونەوەکەدا، سەر کونسڵى گشتیی کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە هەولێر، سوپاس و ستایشی سهرۆك بارزانی و سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی كرد، كه فهرمانیان كردووه به پێشكهشكردنی ئەو ههموو ئاسانكاری و خزمهتگوزارییەى، کە ساڵانە پێشکەش بە زیارهتكارانی چلهی شههیدبوونی ئیمام حوسێن دەکرێت، هەروەها سوپاسى پارێزگارى هەولێر و ئەندامانى لیژنەى ناوبراوى کرد بۆ ئەو پێشوازیی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی پێشکەش بە زیارەتکارانیان کردووە و لەوبارەیەوە کارەکانى پارێزگاى هەولێرى بەرز نرخاند."
دواتر، "لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر ئهزموونی ههرێمی كوردستان له پێشوازی و خزمهتكردنی زیارهتكاران، ئاماژەى بە فەرمانى سهرۆك بارزانی و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کرد، کە ساڵانە ههموو ئاسانكارییهك پێشکەش بە زیارهتكارانی چلهی ئیمام حوسێن دەكرێت و خزمهتگوزارییان پێشكهش دەكرێت، هاوكات ڕۆڵى بەرێزیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند."
پارێزگای هەولێر، باسی لەوەش كردووە، كە "لە کۆتاییدا، سەرکونسوڵی گشتیی کۆمارى ئیسلامىی ئێران لە هەولێر، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوون و هاریکارى وخزمەتکردنى زیاترەتکاران، سوپاس و پێزانینى کونسڵخانەى پێشەکەش بە پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى باڵاى پێشوازیکردن لە زیارەتکارانیی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە کرد."
وەڵام بدەوه