KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا بڕە پارەیەکى زۆر دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان

لەدوای شەش مانگ لە پڕۆسەی ڕادەستکردنی گەنم، لەکۆی 590 ملیار دینار کە بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، زیاتر لە نیوەی ماوە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە بنێردرێت، لەکاتێکدا دەبوو ئەمساڵ لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنم جووتیاران پارەکەیان وەرگرن.

 جووتیارانی هەرێمی کوردستان، کەرکووک، نەینەوا و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراق هێشتا بەشێکی پارەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی عێراق بیانووی نەبوونی پارەی نەختینە دەهێنێتەوە.

لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "نووسراوێکمان ئاڕاستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و  وەزارەتی بازرگانی کردووە، بۆ ئەوەی ٪51ی پارەی گەنمی جووتیاران کە لای عێراق ماوە خەرج بکرێت، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک 150 ملیار دیناری دیکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان."

تاوەکو ئێستا 319 ملیار دینار پارەی ڕادەستکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و 279 ملیار دینار ماوە کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە خەرج بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه