Kurdistan Press - کارەبایی ٢٤ سەعاتی بۆ هەولێر دابین کرا کارەبایی ٢٤ سەعاتی بۆ هەولێر دابین کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارەبایی ٢٤ سەعاتی بۆ هەولێر دابین کرا

بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر، دوو هەفتەی تر جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی لە هەردوو گەڕەكی وەزیران و بەختیاریی هەولێر تەواو دەبێ و كارەبایان دەبێتە 24ی سەعاتی.

پڕۆژەی رووناكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بووەتە باسی رۆژ و تا ئێستە چەندان گەڕەكی شاری هەولێری رووناك كردووەتەوە.

لە دوای هەردوو گەڕەكی شادی و نازناز، ئێستە پڕۆژەی ڕووناكی لە دوو گەڕەكی تری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و كارەبای هاوبەشانی هەردوو گەڕەك دەكرێت بە 24 سەعاتی.

بەختیار قاسم بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕای گەیاند، پڕۆژەی ڕووناكی سەرەتا لە گەڕەكی شادی و دواتر لە گەڕەكی نازنازی شاری هەولێر جێبەجێ كرا، ئێستە دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە 24 سەعات كارەبایان پێ دەدرێت.

 ئەم پڕۆژەیە لە سەرەتادا وەك ئەستەم دەهاتە بەرچاو، بەڵام بەپێداگریی حكوومەتی هەرێم و لە كابینەی نۆدا بووە یەك لە پڕۆژە گرنگەكان و ئێستە هەنگاوی خێرا دەنێت.

 بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر، دوو هەفتەیە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی لە هەردوو گەڕەكی وەزیران و بەختیاریی هەولێر دەستی پێ كردووە، پێشبینی دەكرێت تا دوو هەفتەی تر تەواو ببن و هاوبەشانی هەردوو گەڕەك كارەبایان ببێت بە 24 سەعاتی.

هاوكات لە كردنەوەی پرۆژەكەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند،  "تا كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرتاسەری كوردستان دابین دەكرێت." 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه