عه‌لى حه‌مه ساڵح گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ى یه‌كێتى له سنوورى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات، كه هه‌موو شه‌وێك 10 بارهه‌ڵگر گۆشتى به‌ستوو له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره ده‌هێنرێته ئه‌و شاره.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گه‌نده‌ڵییه‌كی یه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات و له ژێر ناونیشانی (چی تاوانێک لەمە گەورەترە؟) له پۆستێكدا نووسیویه‌تى: "ئەمشەو لە وردەکاری دڵنیابوومه‌وه، هەموو شەوێک (10 بارهەڵگر) گۆشتی بەستوو، بەنایاسایی داخڵی سلێمانی دەکرێت، بەبێ پشكنین تەنی 700 دۆلار وه‌رده‌گیرێت".
عه‌لى حه‌مه ساڵح، له باره‌ى بڕی پاره‌ى به‌ده‌ست هاتوو به هۆى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه، ده‌نووسێت: "هه‌موو شەوێک 175هەزار دۆلار، تەنیا لە گۆشتی بەستوو،
لە بازگەکان دەگوترێت تەنسیقە، واتە: حزب ڕێگای پێدەدات و پارەکەی بۆ حیزبە".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه: "بەڵگەی تەواوی ئەم دۆسیانە دەگەیەنمە هەموو دونیا".
پێشتریش عه‌لى حه‌مه ساڵح چه‌ندین گه‌نده‌ڵى هه‌ردوو مه‌رزى باشماخ و په‌روێزخانى له سنوورى سلێمانى و گه‌رمیان ئاشكرا كردووه كه به‌رده‌وام به شێوه‌ى نایاسایی له‌و مه‌رزانه و مه‌رزه نافه‌رمییه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و سنووره شتومه‌ك هاورده ده‌كرێت و بڕێكی زۆر پاره له به‌رانبه‌ردا بۆ سه‌رانى خۆسه‌پێنی یه‌كێتى، وه‌رده‌گیرێت.
وەڵام بدەوه