Kurdistan Press - وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئامارێکی مەترسیداری شێرپەنجە هاتەدەنگ وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئامارێکی مەترسیداری شێرپەنجە هاتەدەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئامارێکی مەترسیداری شێرپەنجە هاتەدەنگ

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئامارێکی مەترسیداری شێرپەنجە هاتەدەنگ 

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیا، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە: "هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت".

دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی دووپات بكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس 151 كەس توشبووە، كە لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.

هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە، ئەم جۆرە كارانەشیان دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵە ڕاوكێی دروستكردن ناكات.

بەهیوای سەلامەتی بۆگشت هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان .

وەزارەتی تەندروستی 

حكومەتی هەرێمی كوردستان

۱ی نۆڤەمبەر ۲٠۲٤

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه