ئەمڕۆ بەهۆی بارانێكی بەهێزەوە، لافاو لە ئیسپانیا كەوتەوە و بەوهۆیەوە 73 كەس گیانیان لە دەست دا و بە ملیۆنان دۆلاریش زیان بەو وڵاتە گەیشت، لەمبارەیەوە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی گەلی ئیسپانیا كرد و ڕایگەیاند، كە "ڕوودانی لافاوە وێرانکەرەکەی باشووریی ئیسپانیا خەمباری کردم."
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی 10ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە، كە بە "ڕوودانی لافاوە وێرانکەرەکەی باشووریی ئیسپانیا خەمباری کردم."
ئاماژەی بەوەش داوە، "هاوخەمیی قوربانیان و خێزانەکانیان و هەموو گەلی ئیسپانیا لەم کاتە سەختەدا هەیە."
وەڵام بدەوه