پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی ئەو لایەنە سیاسییانە دەداتەوە كە سكاڵایان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەیە و دەڵێت، "با خۆیان وەڵامی خۆیان بدەنەوە"
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ژمارەیەک لیست و کاندید گومانیان خستە سەر ئەنجامەکان و ڕایانگەیاند، "ساختەکاری" کراوە و ئەو ئەنجامەی ڕاگەیێنراوە دەنگی ڕاستەقینەی ئەوان نییە.
پشتیوانی سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو لایەنانەی ئێستا سكاڵایان هەیە، دەیانگوت ئەگەر كۆمیسیۆن هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكات، تێكڕای كورسییەكانی پارتی ناگاتە 20 کورسی، بەڵام دەنگەكانی پارتی لەم هەڵبژاردنە زیاترە لە 800 هەزار دەنگ، ئەگەر دەنگەكانی مووسڵ و كەركووكیش كۆبكەینەوە دەنگەكانی پارتی دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێك دەنگ، ئەمەش نیشانەی دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵكە بۆ پارتی.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن ئەو لایەنانەوە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گوتی، "دوێنێ و پێرێ بوو ئەو لایەنانە دەچوونە بەغدا و دەیانگوت كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان شەرعییەتی نییە و دەبێت كۆمیسیۆنی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەی دەنگدان بكات، ئێستاش سكاڵایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە، ئەو لایەنە سیاسییانە با خۆیان وەڵامی خۆیان و سكاڵاكانیان بدەنەوە
پشتیوان سادق : ئەوانەی گلەیان لە ئەنجامی هەڵبژادن هەیە باوخۆیان وەڵامی خۆیان بدەنەوە
2مانگ |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پارەى بژمێرەکان گەیشت
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه