ئاری نانه‌كه‌لی، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی، راگەیاند"پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئاستی كوردستاندا ده‌نگه‌كانی زیاد كردووه، کە زیادكردنێكی ئاسایی نه‌بووه، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانیویه‌تی 809 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا ده‌نگی كه‌متری هێنابوو و ئه‌م جاره 230 هەزار ده‌نگی زیادی كردووه".
نانەکەلی جه‌ختیشی كرده‌وه: "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، پارتی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگەکانی زیاد كردووه، بۆ نموونه، له كه‌سنه‌زان پارتی به به‌ده‌ستهێنانی 8652 ده‌نگ یه‌كه‌م بووه و له مه‌لائۆمه‌ر و شاوێس و پیرزین 7544 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و یه‌كه‌م بووه، هەروەها له قه‌زای خه‌بات به هه‌مان شێوه 8491 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و یه‌كه‌م بووه، له قه‌زای ته‌قته‌ق 500 ده‌نگمان زیاد كردووه، له دێگه‌ڵه 631 ده‌نگمان زیاد كردووه، له كۆیه پارتی 1000 ده‌نگ زیاد كردووه".
وەڵام بدەوه