Kurdistan Press - ڕاگه‌یاندراوێكی گرنگ لە لێژنەى ئەمنىی هەڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ڕاگه‌یاندراوێكی گرنگ لە لێژنەى ئەمنىی هەڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگه‌یاندراوێكی گرنگ لە لێژنەى ئەمنىی هەڵبژاردنه‌كانه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی 10ی 2024، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی لێژنەى ئەمنىی هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەى 2024.10.20، لەماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتیى کە مافى هەموو هاوڵاتییەکە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگ بدات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بڕیارماندا سەرجەم کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى 2 کاتژمێر مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان، تاکو لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداربن لەو پرۆسە دیموکراتییە و دەنگ بدەن، سەرجەم ڕێگاکان و بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش کراوەیە و هاتووچۆى هاوڵاتییانیش بە ئۆتۆمبێل لە ناوشار و قەزا و ناحییەکان ئاساییە و ڕێگە پێدراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه