Kurdistan Press - ئاری هەرسین : کەسان و لایەنی سیاسی لە کوردستان هەن، کە زەندەقیان لە سەربەخۆیی چووە ئاری هەرسین : کەسان و لایەنی سیاسی لە کوردستان هەن، کە زەندەقیان لە سەربەخۆیی چووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاری هەرسین : کەسان و لایەنی سیاسی لە کوردستان هەن، کە زەندەقیان لە سەربەخۆیی چووە

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، وتارێكی بە ناونیشانی (ریفراندۆم: پچڕاندنی زنجیری کۆیلایەتی و هەنگاو بەرەو سەرفرازی) نووسیوە و تێیدا باسی لەوە كردووە: ”چارەی خۆنووسینی میللەتان لە دەرەوەی ئیرادەی خۆیان هیچ مانایەکی نییە، بیهێننە بەرچاوی خۆتان، ئەگەر چارەنووسی کەروێشک بەدەست گورگ و ئەگەر چارەنووسی درەختێک لای تەور بێت، چی ڕوودەدات؟ بە واتایەکی دیكە، ئەگەر چارەنووسی کوردستانییان بەدەست خەڵکی دیكەوە بێت، ئیتر مافی چارەی خۆنووسین چ مانایەکی بۆ دەمێنێتەوە؟“

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی، دەشڵێ: ”کەسان و لایەنی سیاسی لە کوردستان هەن، کە زەندەقیان لە سەربەخۆیی چووە. ئەم جۆرە کەس و لایەنانە لەو حوکمدراوانە دەچن، کە بوونەتە کۆیلەی جەللادەکانیان. ئەم شێوەیەی ترس لە ئازادبوون و ترس لە ئازادی، نزمترین ئاستی ورە و بڕوابەخۆبوونە.“

سەبارەت بە پرۆسەی ریفراندۆم و كاریگەرییەكانیشی، ئەو بەرپرسەی پارتی گوتی: ”بڕیاری ڕیفراندۆم هاوارێکی مەدەنییانە بوو بۆ سەندنەوەی مافە خواکرد و مرۆڤانەی ئینسانی کورد بە گوێی جیهانیاندا درا. پیادەكردنی دیموکراسی بوو بە شێوازە هەرە سەرەتاییەکەی. ڕیفراندۆم دەستدرێژی نەبوو بۆ مافی هیچ میللەتێک، هێرشی داگیرکاری نەبوو بۆ سەر نیشتمانی خەڵکی دیكە. ڕیفراندۆم بڕیارێکی ئازایەنەی میللەتێکی نیشتمان زەوتکراو بوو، کە سەرۆک مەسعود بارزانی ڕابەرایەتی کرد و پەرچەمداری بوو.“

ئاری هەرسین سەبارەت بە بڕیاری ریفراندۆم زیاتر گوتی: ”ڕیفراندۆم بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام جێبەجێ کرا و خەڵکی کوردستانیش بە (بەڵێ) وەڵامی پرسیارەکەیان دایەوە، هەربۆیەش لە مێژووی سەد ساڵی دواییدا، ئەو هەنگاوە سەرکەوتنێکی بێ وێنەیە.“

لەكۆتاییدا، ئاری هەرسین سەبارەت بە یادی ئەو رۆژە مێژووییە دەنووسێ: ”لە حەوتەمین ساڵیادی ڕێفراندۆمدا، بە شکۆوە یادی ئەکەینەوە و هەزاران جار دەستخۆشیش لەو سەرۆکەمان ئەکەین، کە خۆنەویستانە و بە ئازادییەکی بێ وێنەوە داکۆکی لە گەل و خاکی پیرۆزی کوردستان کرد. ئەوانەش كە لە ٢٥ی ٩ دەنگیان بە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا و پاشان لە ترسی داگیرکەر لە بەڵێن و پەیمانی خۆیان بەرامبەر بە خودا و گەلی کوردستان پەشیمان بوونەوە، پێگەیان مەنزڵگای جرجە کوێرەکانە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه