Kurdistan Press - ئاگادارییەکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە ئاگادارییەکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە

لەگەڵ وادەی دەست پێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، داوا لەسەرجەم لیست و ڕەوت و لایەن و بەربژێرەکانی بەشدار لەهەڵبژاردن دەکەین، کە لەماوەی ڕێگەپێدراو بۆ بانگەشەکردن وێنە و پۆستەرەكان بەستوونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتوچۆ هەڵنەواسن.

ئەمشەو 24ی 9ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر پەیامێكی بۆ لیست و كاندیدەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "بەهۆی دەست پێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، داوا لە سەرجەم لیست و ڕەوت و لایەن و بەربژێرەکانی بەشدار لەهەڵبژاردن دەکەین، کە لەماوەی ڕێگەپێدراو بۆ بانگەشەکردن، وێنە و پۆستەری بەربژێرەکان و بڵاوکراوەکانیان بەستوونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتوچۆ هەڵنەواسن و وێنەی گەورە لەنزیک سووڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ڕیانەکان دانەنێن کەببێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران."

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە "جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان و داوا لە بانگەشە کاران دەکەین لەدواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سەرنەکەون و جەستەیان لەجام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە، ڕێگە و شەقامە گشتییەکان نەگرن لەپێناو دروست نەبوونی جەنجاڵی هاتوچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان و ڕوونەدانی ڕووداوی هاتوچۆی نەخوازراو."

هاتوچۆی هەولێر دەخوازێت، كە وادەی بانگەشەكردن لە كەشێكی هێمن و ئارامی دیموكراسیدا تەواو ببێت و دوو لە سەرپێچی یاسا و ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا