له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێی گه‌رمیان، كه له نێوان چه‌ند كه‌سێكی كۆماندۆ و هێزێكی پۆڵاد شێخ جه‌نگی رووی دا، لیژنه‌ی ئه‌منیی گه‌رمیان ده‌ڵێن، چه‌ند كه‌سێكیان گرتووه. به‌ڵام رووداوه‌كه‌یان نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی هیچ لایه‌ك.
لیژنه‌ی ئه‌منیی گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه دوێنی له شاره‌دێی رزگاری له سنووری كه‌لار، به‌هۆی دروستبوونی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو، لیژنه‌ی ئه‌منیی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ئه‌نجامی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه، دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه توانرا چه‌ند تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بگیرێن و ڕووبه‌ڕووبه‌ری یاسا بكرێنه‌وه، دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
لیژنه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه، ڕێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا، ببێته هۆكاری تێكدانی ئارامی و ئاسایشی سنووره‌كه.
لیژنه‌ی ئه‌منیی ئیداره‌ی گه‌رمیان دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان، كه به‌رده‌وام ده‌بن له پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان له‌پێناو ئارامیی زیاتر له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌ركاره‌كاندا
وەڵام بدەوه