Kurdistan Press - ھەواڵی خۆش بۆ مووچەخۆران گەیشت ھەواڵی خۆش بۆ مووچەخۆران گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەواڵی خۆش بۆ مووچەخۆران گەیشت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێویەك بێت یەكتر بشكێنن و بسڕنەوە، نابێت بانگەشەكان بەشێوەیەك بن ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان تێكبدەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا كار و پڕۆژەی زۆر جوان باش كراوە بۆ ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ.

زیاتر گوتی، ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە كە خەڵكی ئێمە شایانی خزمەتگوزاریی زۆرترە، پێویستیان بە خزمەتگوزارییە، دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە كاری باشیان بۆ ئەم ئیدارەیە كردووە.

باسی لەوەش كرد، دەبێت بانگەشە بكرێت، بەڵام بە شێوازێك بێت كەس كەس نەشكێنێت، لە ئەنجامدا هەموومان لەناو كەشتییەكین، هەڵبژاردن شتێكی ئاساییە و دەكرێت، بەڵام نابێت بگاتە ئاستی یەكتر شكاندن و یەكتر سڕینەوە. نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەك بێت ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان تێكبدا.

لەبارەی كێشەكانی بەغدا لەگەڵ هەرێم نێچیرڤان بارزانی گوتی، حكوومەتی هەرێم هەوڵ دەدات كێشەكان چارەسەر بكات، ئێمە كارەكانمان دیارە دەمانەوێت هەموو كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق چارەسەر بكرێت، هەروەها لەدوای ئەوەی ئەو شاندە لە بەغدا هاتن، شتی روون ئەوەیە کە مووچە دەدرێت ئێمە داوای لێبووردن دەکەین، هەندێ جار دوادەکەوێت، بەڵام پێموانییە کێشە بۆ پرسی مووچە دروستبێتەوە.

"هاتنی ئێمە بۆ ئەم دەڤەرە بۆ ئەوەیە لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی ئێرە بین، ئەوەی لەم دەڤەرەش بینم كارێكی باش و جوان كراوە، دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە ماندوو بوون بە زاخۆوە"، نێچیرڤان بارزانی وای گوت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا