به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم رای ده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی شه‌ش ته‌واوبووه و ماده‌كانی به‌شه‌خۆراكی حه‌وتیش گه‌یشتوون و رۆژانه‌ش ماده‌ی ترمان به‌ده‌ست ده‌گات و له كۆگاكان هه‌ڵیانده‌گرین.
، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم راگه‌یاند، ئێستا دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه له سه‌به‌ته‌ی شه‌شه‌م كۆتایی هاتووه و ئاماده‌كاریی بۆ مانگی حه‌وت كراوه و ماده‌كانی سه‌به‌ته‌ی حه‌وتیش گه‌یشتوون.
زیاتر گوتی، له رۆژانی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی حه‌وته‌م ده‌كرێت، رۆژانه‌ش ماده‌كانی به‌شه‌خۆراكمان به‌ده‌ست ده‌گات و له كۆگان هه‌ڵیان ده‌گرین، ئاردیش له مانگی حه‌وتین و له 80%ی ته‌واو بووه و ئارده‌كه‌ش جۆری باشبوو.
لای خۆیه‌وه ئه‌كره‌م ره‌حیم بریكاری دابه‌شكردنی خۆراك، راگه‌یاند، سه‌به‌ته‌ی شه‌شی به‌شه‌خۆراك هه‌ر هه‌مان ماده‌كانی پێشووه كه نیسك و دۆشاو و رۆن و برنج و شه‌كربووه، فاسۆلیای تیانه‌بووه، چونكه ده‌مێكه نه‌دراوه.
عێراق له به‌شه‌خۆراكی مانگانه چه‌ند ماده‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوولاَتییان دابه‌ش ده‌كات، به‌ڵام به‌رده‌وام گرفتی خراپی كوالێتی ماده‌كانی وه‌ك برنج و نیسك هه‌یه و خه‌ڵك زۆر به‌كه‌می برنجه‌كه به‌كارده‌هێنن، ئه‌و مانگه‌ش برنجێكی خراپ بۆ هه‌رێم نێردرابوو به‌هۆی بۆنه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كرایه‌وه.


وەڵام بدەوه