مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران كرد، كۆبوونەوەی هاوبەش دەستی پێ كرد.
كەمێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران كرد.
دواتر كۆبوونەوەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسعوود پزیشكان و شاندی یاوەری دەستی پێ كرد.
دوێنێ پزیشكیان گەیشتە بەغدا چاوی بە سەرۆك وەزیران، سەرۆك كۆمار، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی دادگا كەوت، لە میانەی ئەو چاوپێكەوتنانەدا كۆمەڵێك رێككەوتننامەی لێكتێگەیشتن و هاوكاری لەگەڵیاندا واژوو كرد، هەر لە بەغدا چاوی بە بازرگانە ئێرانییەكانی نیشتەجێی عێراق كەوت
بڕیارە سەرۆك كۆماری ئێران بۆ زیارەتی ئیمام عەلی و ئیمام حوسێن، سەردانی هەریەك لە شارەكانی نەجەف و كەربەلا بكات.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی ئێران، پزیشكیان دەچێتە بەسرە و لە نزیكەوە ژمارەیەك لە پڕۆژەكانی ئێران كە لە بەسرە جێبەجێ دەكرێن، بەسەر دەكاتەوە دواتر دەگەرێتەوە وڵاتەكەی.
وەڵام بدەوه