له دانیشتنى ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا، بڕیار درا بە خەرجکردنی مووچە ڕاگیراوەکانی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى فه‌رمى نووسینگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه.
(ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاری دا، وه‌زاره‌تى دارایی به‌رده‌وام بێت له خه‌رجكردنى مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به‌هۆى نه‌بووتى ژماره‌ى وه‌زیفییه‌وه مووچه‌كانیان ڕاگیراوه، به‌و پێیه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كان بۆ دانانى ژماره‌ى وه‌زیفییان له وه‌زاره‌تى پلاندانانى فیدڕاڵی، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ى كه بۆ فه‌رمانبه‌رانى دیكه‌ى عێراق دانراوه، وه ده‌بێت كۆتایی ساڵى 2024 دوا واده‌بێت و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (229 بۆ ساڵى 2022) له 1ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2025ه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانى خه‌رجی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت).
ئەمڕۆ سێشەممە 10/9/2024، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجومەنی ئابووری فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب، هەروەها بەردەوام بوون لە سەر خەرجکردنی مووچەکانی هەرێم تا کۆتایی ساڵی دارایی 2024."
هەروەها سەرچاوەیەکیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیاندووە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڕیاریدا بە ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چونکە بۆ مووچەی مانگی 7 وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا 36 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردبوو.


وەڵام بدەوه