Kurdistan Press - نڕخی بەنزین دابەزی نڕخی بەنزین دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی بەنزین دابەزی

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، نرخی هەر لیترێك بەنزین 40 بۆ 50 دینار دابەزیوە، ئەوەش لە كاتێكدایە، كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەپێناز زیادبوون و دابەزینی نرخی بەنزین، ڕێگە بە بازرگانەكان دا، كە بەنزینی بازرگانی لە عێراق هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن.

ئەمشەو سێشەممە 10ی 9ی 2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە "پاش ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێکی بەنزین 40 - 50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتریش دەکرێ."

ئاماژەی بەوەش داوە، كە "کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە فەرمانێکی وەزاریدا ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد و ڕۆژانە ئەو بەنزینەی دێت ڕوو لە زیادبوونە، بۆیە چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتری نرخەکان دەکرێت."

ئەوەی باس كردووە، كە "پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین بۆ زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستاندا و کەمکردنەوەی نرخەکەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بووە و هاوردەکردنیشی پێویستە بە پێی ئەو کوالێتییەی بێت، كە لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه