ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی 9ی 2024، خاوه‌نی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر له كه‌ركووك له دژی بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق گربوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ساز دا.
خاوه‌نی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر له كه‌ركووك له دژی بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق گردبوونه‌وه و داوایان كرد حكوومه‌ت پاشگه‌ز بێته‌وه له‌و بڕیاره‌ی دوایه‌تی كه ڕێگه نادات مریشك له ده‌واجنه‌كانی سنووری كه‌ركووكه‌وه ببردرێن بۆ پارێزگاكانی عێراق.
خاوه‌نی كێڵه‌كانی په‌رله‌وه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه ڕووبه‌رووی گرفتی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی عێراق نرخی مریشك له شاره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق پێویسته پاڵپشتیی به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات نه‌ك دژایه‌تی.


وەڵام بدەوه